بەرخۆدان لە زیندانەکان بەردەوامە، گروپی ١١هەم دەستی بە مانگرتن خواردن گرت

چالاکی مانگرتن لە خواردنی گیراوانی سیاسی کە لە زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا لە دژی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان و پێشلکردنی مافی گیراوانی سیاسی دەستیپێکردووە، چالاکی بە گروپی١١هە بەردەوامە.

گیراوانی سیاسی دۆزی پەکەکە و پاژک لە ڕۆژی ٢٧ی مانگی ١١ی ٢٠٢٠وە لە دژی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئۆجالان کە ٢١ساڵە لە دوورگەی ئیمرالی بەندکراوە و هەروەها لە دژی پێشێلکردنی مافی گیراوانی سیاسی لە زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

ئەمڕۆ گروپی ١١هەم دەستیان بەچالاکی کرد و ٥١ ڕۆژە چالاکی گیراوانی مانگرتوو پێداگرانە بەردەوامە .

' لە مەخموور و یونانیش چالاکی مانگرتن بەردەوامە'

لە کەمپی مەخموور لە باشووری کوردستان، لە دژی گۆشەگیری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە پیشەنگایەتی ژنان لە ڕۆژی ١٨ی کانوونی ٢٠٢٠ چالاکی مانگرتن لەخواردن دەستیپێکردووە. چالاکییەکە لە بەردەم ڕێکخراوەی بنەماڵەی شەهیدانی کەمپەکە بەڕێوە دەچێت و ماوەی ٣٠ ڕۆژە بەردەوامە.

هاوکات پەنابەرانی کوردی دانیشتووی کەمپی لاڤریۆی وڵاتی یونان بۆ هەمان مەبەست چالاکی مانگرتن لەخواردنیان دەست پێکردووە. چالاکییەکە بە پیشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕ، تەڤگەری ژنانی کوردستان لە ئەورووپا و ناوەندی چاندی کوردستان بەڕێوە دەچێت. چالاکی مانگرتن لەخواردن دەژبە گۆشەگیری ئیمڕالی ماوەی ١٣ڕۆژە بەردەوام دەکات.

ک-ش