بەرخۆدانی خەڵکی شەنگال مانگێکی تێپەڕاند

خەلکی شەنگال ماوەی یەک مانگە لە بەردەم ئاسایشی ئێزیدخان ئێشکگری دەگرن و خاوەنداریەتی لە ئاسایشی خۆیان دەکەن.

ئێشکگری بەرخۆدان کە بە دروشمی' ئێمە هەموومان ئاسایشین'  کە لە بەردەم ناوەندی ئاسایشی ئێزیدخان دەستیپێکردووە ، مانگێکی تێپەڕاند. ڕۆژانە لە هەرێم و ناوچە جیاجیاکانی شەنگالەوە پێکهاتەکانی هەرێمەکە سەردانی چادری ئێشکگریەکە دەکەن و خاوەنداریەتی لە ئاسایشی ئێزیدخان دەکەن.

شەنگالییەکان سوورن لە سەربڕیارەکەیان و داوا دەکەن کە ئاسایشی ئێزیدخان و بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگال بە فەرمی بناسرێت ، هەتا مسۆگەرکردنی داخوازیەکەیان بەردەوام دەبن لە چالاکی.

ک-ش