لەرۆژی دوشەمە بەرواری ٣٠/٥/٢٠٢٢ لەسەر بانگەوازی گەنجانی شۆرشگێر دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، خۆپیشاندانی سێ رۆژە راگەیاندرا.
بۆسەرنج راکێشانی هاوڵاتیانی لەندەن بەسەر شەقامەکاندا رۆژانە چوار بۆ پێنج کاتژمێر خۆپیشاندەران بە پۆستەر و پلانکارت و نامەی تایبەت بەسەر هاوڵاتیاندا و بە دروشمی جیاواز، دژی فاشیزمی دەوڵەتی تورک خۆپیشاندان دەکەن، کە رۆژانە بە چەکی کیمیاوی شۆڕشگێرانی کورد هەم لە باشوری کوردستان و باکوری کوردستان دەکاتە ئامانج، گوند و دارەستانەکانی کوردستان دەسوتێنێت هاولاتیانی سڤیل شەهید دەکات .
ئەمرۆ خۆپیشاندران ئاراستەی خۆپیشاندانەکەیان گۆڕی و چونە بەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم و بەردەمی نوێنەرایەتیەکەیان داخست و رێگەیان بە نوێنەرایەتیەکە نەدا هاتووچۆ بکات و دەرگای چونەدەرەوەیان بەست.
ئامادەبووان بەتوندی داوایان لەکارمەندانی نوێنەرایەتی هەرێم کرد چی تر ئەندامی پارتی دیمورکارتی کوردستانی عێراق (پەدەکە) نەبن، "ئەمەش بە هۆی خیانەتی ئەو حزبە و هاوکارییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک، بەو پێییەی دەوڵەتی تورک یانی کیمایی ژن کوژ و منداڵ کوژ و ژینگە کوژ ."
ئامادەبووان بە گۆرانی بە سرودی جیاواز و بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی"، "بژی رێبەر ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکە هێنا.
هـ. ب