لە دژی لێپرسینەوەکان لە بەرانبەر شارەوانی گەورەشاری ئەستەنبوڵ و ئۆپەراسیۆنە دەستبەسەرکردنەکان لە مالتەپە گردبوونەوە و خۆپیشان دان ئەنجام دەدرێت. بە سەدان هەزار کەس بەشداری گردبوونەوەکە بوون و بە بەردەوامی درووشمەکانی "ڕزگاری بە تەنها ناهێنرێتەئاراوە، هەموو پێکەوەین" و "ماف، یاسا و دادپەروەری" بەرزکرانەوە.
لە گردبوونەوەکەدا جەهەپە بۆ بەردانی ئیمام ئۆغلوو واژۆ کۆدەکاتەوە و هاوکات پەیامی سەرۆک شارەوانی گەورەشاری ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلوو دەخوێندرێتەوە. لە گردبوونەوەکەدا هێزەکانی ڕەنج، ئاشتی و دیموکراسییەکانی ئەستەنبوڵ کە دەم پارتیشی تێدایە بە شداربوون. هێزی ڕەنج، ئاشتی و دیموکراسی کە لە وێستگەی مەرمەرەی ئیدەلتەپە کۆبوونەوە پانکارتی "پێکەوە ئەستەنبوڵ دەپارێزین"یان بەرزکردەوە. لە گردبوونەوەکەدا چەندین جار درووشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"، "پێکەوە لە دژی فاشیزم"، "ماف، یاسا، دادپەروەری" و "ڕزگاری بە هەموومان دێتەئاراوە" بەرزکرانەوە.