بەڕێوەبەرانی دەم پارتی سەردانی ئەمینە شەنیاشاریان کرد

ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی داد ٧٢ ڕۆژە بەردەوامە. بەڕێوەبەرانی دەم پارتی ئەنقەرە سەردانی چالاکییەکەیان کرد.

رۆژی ١٤ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨، کەسوکار و پاسەوانەکانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز، پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە لە ڕحا، لە ناوچەی پیرسوس هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار. لەو هێرشەدا هاوژین و دوو کوڕی ئەمینە شەنیاشار بەشێوەیەکی دڕندانە کوژران. ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) فەرید شەنیاشار کە بە برینداری لە هێرشەکە دەربازی بوو، ئێشکگری دادپەروەریان گواستەوە بۆ بەردەم وەزارەتی داد، ئێشکگرییەکە لە ڕۆژی ٧٢ هەمیندا بەردەوام بوو.

ئەندامانی مەجلیسی دەم پارتی و بەڕێوەبەرانی دەم پارتی ئەنقەرە و سەڤینچ چاکار کە پاش هەوڵی کودەتای ١٥ ی تەمموزی ٢٠١٦ سزای هەتاهەتایی بەسەر کوڕەکەیدا سەپێنرا، سەردانی چالاکییەکەیان کرد.

بنەماڵەی شەنیاشار پاش بەربانگ چوونە نێو پەرلەمان.