'بڕیاری کشانەوە لە دۆسیەی کۆبانێ سەدەی دووەمی کۆمار دیاری دەکات'

هاو وتەبێژی کۆمیسیۆنی یاسایی دەم پارتی سەڤدا چەلیک ئۆزبینگۆل، ڕایگەیاند، بڕیاری هاتنەدەرەوە لە دۆسیەی کۆبانێ 'مۆرکی خۆی لە سەدەی دووەمی کۆمار' دەدات.

دۆسیەی کۆبانێ

دوای هێرشەکانی چەتەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ لە تورکیا و کوردستان خۆپیشاندان سەری هەڵدا. ئەم خۆپیشاندانانە لە دژی هێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانی لە بیروڕای گشتیدا بە چالاکییەکانی ٦-٨ی تشرینی یەکەم پێناسە دەکرێن. پاش ئەو چالاکییانە، سکاڵای یاسایی لەسەر ١٠٨ کەس تۆمارکرا کە بەشێکیان لە پێشەنگەکانی هەدەپە بوون، بڕیاری دادگایی کردن لە ١٧ی نیسان بەڕێوەدەچێت.

دوای هێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانی، کە دەوڵەتی تورک پشتیوانیی لە چەتەکان دەکرد، لە ڕۆژانی ٦ و ٨ی تشرینی یەکەم، ملیۆنان کەس لە تورکیا و کوردستان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە هێرشەکان ڕژانە سەر شەقامەکان و بە دەیان کەس لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە کوژراو و دەستبەسەر کران. دواتر سکاڵای یاسایی لەسەر زۆربەی سیاسەتمەدارانی کورد تۆمار کرا. لە دۆسیەی پیلانگێڕی کۆبانیدا، داواکاری گشتی داوای سزای هەتاهەتایی بۆ ٣٦ سیاسەتمەداری کورد دیاری کرد، کە لە نێویاندا سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و فیگەن یوکسەکداغ هەبوون.

'دۆسیەکان سیاسییە'

پێش دانیشتنی بڕیاردان لەسەر دۆسیەی پیلانگێڕی کۆبانی، سەڤدا چەلیک ئۆزبینگۆل، هاوسەرۆکی کۆمیسیۆنی یاسایی دەم پارتی، سەبارەت بە پرۆسەی دۆسیەکە لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد.

سەڤدا چەلیک ئۆزبینگۆل ئاماژەی بەوەدا کە دۆسیەکە، تۆڵە سەندنەوەی سیاسیە و هەڵوێستە لە دژی ئاشتی و وتی: "دۆسیەی پیلانگێڕی کۆبانی ٦ و ٨ی تشرینی یەکەم تۆڵەی سیاسییە". لە پڕۆسەی دادگاییکردنەکەدا، سەرجەم ڕێسا و یاساکان پێشێل کراون، ئەوەش دەرخەری ئەوەیە کە دۆسیەکە لە چوارچێوەی یاسادا نییە و دەکرێت بڵێین دۆسیەکە تۆڵەی سیاسیە.

'بەم کەیسە دەردەکەوێت ئایا سەدەی دووەمی کۆمار دیموکراتیک دەبێت یان نا'

سەڤدا چەلیک ڕایگەیاند کە ئەم دۆسیەیە، سەدەی دووەمی کۆمار دیاری دەکات و ڕایگەیاند کە ئەنجامی ئەم دۆسیەیە کاریگەری لەسەر ئایندەی تورکیا دەبێت و وتی: "دەردەکەوێت سەدەی دووەمی کۆمار دیموکراتیک دەبێت یان لەسەر بنەمای دیکتاتۆری دەمێنێتەوە."

'هەوڵ دەدرێت سیاسەتی یاسایی کورد تاوانبار بکرێت'

سەڤدا چەلیک ئۆزبینگۆل، وتی: "پێشهاتەکانی چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی کورد بەم دۆسیەیە یەکلایی دەبێتەوە، کە هەوڵدەدەن سیاسەتی یاسایی کورد و ڕاستی کێشەی کورد بەم دۆسیەیە تاوانبار بکەن، سەڤدا چەلیک لە درێژەی قسەکانیدا سەرەنجی خستە سەر پرسی حەقیقەتی کورد و چارەسەری ئاشتیانە و دیموکراتیکی کێشەی کورد و وتی، ئەمە بۆ ڕای گشتی تورکیا و گەلی کوردیش زۆر گرنگ دبێت. بێگومان سەرەڕای هەموو ئەو نادادپەروەریانە دەتوانرێت بڕیارێک بدرێت کە خزمەت بە داهاتووی دیموکراتیکی وڵات بکات و لەسەر ئەم  بنەمایە سیاسەتمەدارانی کورد کە ماوەیەکی زۆرە زیندانی کراون ئازاد بکرین .

'دەم پارتی بە هەموو مەرجێک لە تێکۆشانی بۆ ئاشتی بەردەوام دەبێت'

سەڤدا چەلیک لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "حکوومەتی ئێستا یاسای بۆ خزمەتکردنی پیلانەکانی بەکارهێناوە، بۆیە ناتوانێت بڕیارێکی بێلایەنانە بدات و ڕایگەیاند، دەم پارتی لە هەموو بوارەکاندا بەردەوام دەبێت لە تێکۆشانی بۆ ئاشتی، حکوومەتی ئێستا هەوڵدەدات یاسا لە بەرژوەندی سیاسەتەکانی بەکاربهێنێت، بەمەش سەربەخۆیی نەماوە. ئەم مەسەلەیە لایەنی بنەڕەتییە کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە سەرجەم ڕای گشتی دیموکراتیکەوە هەیە. بە شێوەیەکی تر هەوڵی ئەوەیاندا بە دۆسیەی کۆبانێ، خاوەندارێتی لە کۆبانی پێچەوانە بکەنەوە و تۆمەتیان بۆ ئامادە کرد، بەڵام وەستانەوە لە دژی ئەم نادادپەروەرییە گرنگە و ڕێگە بۆ پرۆسەی سیاسی و ئاشتی کۆمەڵایەتیمان خۆش بکات."