چالاکای مانگرتن لە لاڤریۆ بە بەشداری گروپی ٣٨مین بەردەوامە

کوردستانیان لە لاڤریۆ، بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ١٨٦ رۆژە دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردووە. چالاکیەکە بە بەشداری گروپی ٣٨مین بەردەوامە.

لە یونان، چالاکی مانگرتن لە خواردن بە شێوەیەکی دەوری بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، بەردەوامە. چالاکی بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێر و تەڤگەری ژنانی کوردستان – ئەوروپا ئەنجام دەدرێت و ٥ رۆژە بە شێوەیەکی دەوری بەردەوام بوو.

چالاکی مانگرتن لە رۆژی ١٨٦میندایە. گروپی ٣٧مین چالاکیەکەی دەوری گروپی ٣٨ کرد. گروپە نوێیەکە بە دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ' ، 'بژی بەرخۆدانی زیندانەکان' و 'ژن، ژیان، ئازادی ' دەستی بە چالاکی کرد.

ف.ق