چالاکوانانی ئیشکگری ئازادی: خاوەنداری لە بەرخۆدانی مێژوویی گەریلا بکەین

چالاکی ئیشکگری ئازادی کە لەلایەن کوردستانیان لە ئەوروپا و دۆستەکانیان ١٠ ساڵە بەردەوامە، لەلایەن گروپێکی نوێیە بەڕێوەدەبرێت. چالاکوانان بۆ خاوەنداریکردن لە بەرخۆدانی مێژوویی گەریلا بانگەوازیان کرد.

ئیشکگری ئازادی کە لەلایەن دەستپێشخەری ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالانەوە بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری دەستیپێکرد، لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە بەردەوامە.

چالاکیەکە لە گۆڕەپانێکی نزیک لە دەزگاکانی ئەوروپا، لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا دەستیپێکرد، هەموو هەفتەیەکیش لەلایەن گروپێک لە کوردستانیان و دۆستەکانیان بەڕێوە دەبرێت.

چالاکی ئیشکگری ئازادی لە هەفتەی ٥١٨دا لەلایەن ئەندامانی ناوەندی کەلتوری دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە) بەڕێوەدەبرێت.

گروپە لە عەلی دۆنمەز، ئیسماعیل گوموش و وەدات ئایدن پێک دێت.

عەلی دۆنمەز لەسەر ناوی گروپەکە قسەی کرد و وتی، " لەسەر بناغەی هێڵێ ڕێبەر ئاپۆ و کەلتوری بەرخۆدای تەڤگەری ئازادی کورد، چالاکیەکەمان چەندین ساڵە بە ئیرادەیەکی گەورە بەردەوامە."

عەلی دۆنمەز وتی، " بەم عەقڵیەت و باوەڕەوە، چالاکی بەڕێوە دەبەین و تاوەکو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر نەکەین دەست لە چالاکیەکەمان هەڵناگرین. پشتگیری لە بەرخۆدانی مێژوویی گەریلاکانی ئازادی کوردستانیش لەدژی داگیرکەری دەکەین."

عەلی دۆنمەز بانگەوازی لە گەلی کورد کرد کە خاوەنداری لە بەرخۆدانی گەریلا بکەن و چالاکیەکانیان زیاتر بکەن.

ف.ق