چالاکی دانیشتن لە بەرلین ٣ ڕۆژە بەردەوامە

چالاکی دانیشتن بۆ ماوەی٥ڕۆژ کە بە دەسپێشخەری دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکەی ئەورووپا لە چوارچێوەی هەڵمەتی' کات کاتی ئازادیە' دەستیپێکردووە، لە ڕۆژی ٢هەمیدا بەردەوام دەکات.

چالاکییەکە لە ڕۆژی ٣هەمیدا بەردەوامە، مەجید حەسۆ ئەندامی بەڕێوەبەری کەنەکە لە چالاکییەکە قسەیکرد و وتی، : لە کوردستان وتورکیا هەڤاڵانی ئێمە مانیان گرتووە لەخواردن، ئێمەش لێرەدا ئامادەین پشتگیری ئەوان بکەین."

لە بەردەوامی قسەکانیدا حەسۆ وتی: " ئێمە لە دەوری ئایدۆلۆژیەک کۆبووینەتەوە، بۆئەوەی کە ئەم ئایدۆلۆژیە  لە هەمموو بەشەکانی ژیاندا بڵاو بێتەوە، دەبێت تێکۆشان بکەین. ئێمە گۆشەگیری سەرئۆجالان قەبووڵ ناکەین."

حەسۆ ئاماژەی بەو کۆمەڵکووژیانە کرد کە لە مێژوودا بەسەر کورد کراوە و وتی: " ئەمڕۆش ئێمە لەدژی سیاسەتی سڕینەوە و گۆشەگیری ڕژیمەکەی ئەردۆغان، بەردەوام لە مەیدانەکانین. ئێمە درێژە بە چالاکی پشتگیری دەدەین."

هونەرمەند هۆزان ئایدین کە بەشداری لە چالاکییەکەدا کرد، سڵاوی نارد بۆ گیراوانی سیاسی و ئەوەی خستەڕوو کە پشتگیری لە داخوازی گیراوان دەکات.

لەسەرناوی فەد کورد مەهتاب ئیرۆ قسەیکرد و دەستنیشانیکرد کە بە ملیۆنان کەس داوای کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن، ئیرۆل وتی :" هەتاکوو گۆشەگیری کۆتایی نەیەت چالاکییەکانمان بەردەوام دەبێت."

چالاکی لە سەرداوای کەجەدەکەی ئەورووپا لە ڕۆژی ١١ی کانوونی دووهەمەوە لە بەرلینی پایتەختی ولاتی ئەڵمانیا هەر ٥ڕۆژ بە شیوازی خولی بەردەوام بێت.

ک-ش