چالاکی دانیشتن لە بەرلین٢ڕۆژە بەردەوامە

چالاکی دانیشتن بۆ ماوەی٥ڕۆژ کە بە دەسپێشخەری دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکەی ئەورووپا لە چوارچێوەی هەڵمەتی' کات کاتی ئازادیە' دەستیپێکردووە، لە ڕۆژی ٢هەمیدا بەردەوام دەکات.

چالاکی دانیشتن لە چوارچێوەی پشتگیری لە چالاکی مانگرتن لەخواردنی گیراوانی سیاسی لە دژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان، لە بەندیخانەکانی تورکیا کە لە ٢٧ی تەشرینی دووهەمی ٢٠٢٠ دەستیان پێکردووە.

چالاکییەکە لە شاری بەرلین لە  ڕۆژی ١١ی کانوونی دووهەمەوە دەستیپێکردووە. چالاکییە ٥ڕۆژەکە ٢ڕۆژە بەردەوامە. ئامانج لەم چالاکییە گەیاندنی داخوازیەکانی گیراوانی سیاسیە بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

لە ڕۆژی دووهەمی چالاکییەکەدا لە سەرناوی پارتی کۆمۆنیستی کوردستان ئەنوەر تاش قسەیکرد. لە ڕۆژی یەکەمی چالاکییەکەدا هاوسەرۆکی کەجەکەدەی ئەورووپا یوکسەل کۆچ قسەیکرد و وتی، " چالاکی مانگرتن لەخواردن لە دژوارترین باروودۆخدا لە بەندیخانەکاندا دەوام دەکات، هاوکات بەرخۆدانی مرۆڤایەتیە. بەرخۆدان لە هەموو شوێنێکدا فراوان دەبێت، ئێمە لێرەدا پشتیوانی دەکەین، دواکاری ئەوان داواکاری ئێمەشە. داوا لە هەموو ڕێکخراو، سیاسەتمەدار، ڕۆشنبیر و هونەرمەندان دەکەین کە بە ئەرکی ئینسانی خۆیان ڕابن و خاوەنداریەتی لە داخوازی گیراوانی مانگرتوو بکەن. ئێمە بەم زانابوونەوە دەستمان بە چالاکی کردووە.

ک-ش