چالاکی دانیشتن لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامە

چالاکی دانیشتن لەبەردەم باڵەخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئامانجی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەم هەفتەیەش بەردەوامە.

چالاکی دانیشتنی کوردستانیان کە هەموو چوارشەمەیەک لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێفی سویسرا بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجام دەدرێت، بەردەوامە.

کوردستانیان لە باسێک و لۆزان چوونە جنێف و بەشداریان لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا کرد. کوردستانیان لە سەرلەبەیانیەوە چاددری بەرخۆدانیان لەبەردەم باڵەخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵداوە.

لەوێ لە کەسایەتی سینان دەرسیم (دالۆکای شەنلی) ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە کە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بووە، خولەلێک رێز لە خوێنی پاکی شەهیدان گیرا.

لەسەر ناوی جەماوەرەکە ساڵح ساغلام هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگای کورد لە جنێف قسەی کرد.

ساغلام رایگەیاند، تا عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئازاد نەبێت، لە کۆڵانەکان دەبن و خاوەنداری لە بەرخۆدان دەکەنە و وتی، "لە کەسایەتی شەهید سینان دەرسیمدا خاوەنداری لە میراسی شەهیدان دەکەین و تێکۆشان سەردەکەوێنین."

عەلی ئۆراک نوێنەری فیدراسیۆنی کرێکارانی پەنابەر لە ئەوروپا قسەی کرد و رایگەیاند، داواکاریەکان ئازادی بۆ ئۆجالان هەموو سنوورەکانی تێپەڕاندووە و وتی، "برێز عەبدوڵلا ئۆجالان ئەمڕۆ لە هەموو جیهان بۆ گەلان بووەتە رامان و هێڵی بێوێنە. پێویستە هەموو کەسێک خاوەنداری لە داواکاریەکانی گەلی کورد و ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بکات."

دوای قسەکردن، چالاکی کوردستانیان بەردەوام بوو.