چالاکی خزمی زیندانیان بە شێوازی جیاواز بەردەوامە

خزمی زیندانیان دووپاتیان کردەوە، درێژە بە چالاکی ئێشکگری دادپەروەری دەدەن بە داخوازی "ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد"، هەروەها چالاکییەکە دەبنە قۆناغێکی نوێوە.

لە شارەکانی ئامەد و وان و ئەزمیر ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە دەربارەی چالاکی ئێشکگری دادپەروەری بە داخوازی ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد، لە چالاکییەکاندا درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "ژن، ژیان، ئازادی" و پانکارتی "گۆشەگیری دەشکێنین" بەرزکرایەوە.

لە چالاکییەکەی ئامەد هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی یاسایی و پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی مەد، کەرەم جانبۆلات ناڕەزایەیتی دەربڕی و دووپاتی کردەوە، فشار و گۆشەگیری قبووڵ ناکەن و تێکۆشان مەزنتر دەکەن.

هەروەها بەڕێوەبەری فیدراسیۆنەکە، ئەمینە کایا ڕایگەیاند ئێشکگری دادپەروەری دەبەنە قۆناغێکی نوێوە، دووپاتی کردەوە، گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کارێکی دەرەوەی مرۆڤایەتییە و ئێشکگری دادپەروەری هەستیاری لە جڤاکدا خوڵقاندووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتکرایەوە، زیندانیان کۆتاییان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن هێناوە، بەڵام بە چالاکی جیاواز درێژە بە چالاکی دەدەن و ئێشکگری دادپەروەری پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێوە و لە شارەکانی تردا بڵاودەبێتەوە.