چالاکی کوردستانیان لە ستۆکهۆڵم بەردەوامە

چالاکی کوردستانیان بە ئامانجی ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە هەر چوارشەممە لە ناوەندی ستۆکهۆڵم بەرێوە دەچێت، ئەم هەفتەیەش چالاکی بەردەوام بوو.

چالاکیەکە لە ڕۆژی ١٢ی گوڵانی ٢٠٢١ لە چوارچێوەی هەڵمەتی ' نا بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکاری؛ کات کاتی ئازادی' لە بەردەم  ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووە کاندا هەرچوارشەممە بەڕیوە دەچێت.

چالاکییەکە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر بەردەوام بوو.چالاکییەکە بە درووشم و دواتر ڕێپێوان لەناو شاردا کۆتایی هات.

ک-ش