چالاكی مالمۆ و گۆتێبۆرگ: نابۆ هاوپه‌یمانی سوید و ده‌وڵه‌تی تورك!
له چالاكی مالمۆ و گۆتێبۆرگدا وتیان، "ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان جارێكی تر هێرش بكاته سه‌ر رۆژئاوا، ئێمه لێره هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك كارده‌كه‌ن.
له چالاكی مالمۆ و گۆتێبۆرگدا وتیان، "ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان جارێكی تر هێرش بكاته سه‌ر رۆژئاوا، ئێمه لێره هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك كارده‌كه‌ن.
له شاره‌كانی گۆتێبێرگ و مالمۆی سوید به پێشه‌نگایه‌تی پارتی چه‌پ، پارتی كۆمۆنیست، كۆمیته‌ی رۆژئاوا و رێكخراوی فیمینیستی ئاڵت ئه ئاڵا هێرشه داگیركه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر كوردستان شه‌رمه‌زار كران.
له گردبوونه‌وه‌كه‌دا له‌سه‌ر ناوی رێكخراوه‌كان له چوارچێوه‌ی بابه‌تی له سه‌ر "نابۆ دیكتاتۆری ئه‌ردۆغان" وتار پێشكه‌ش كران.
په‌رله‌مانتاری پارتی چه‌پی سوریانیان تۆنی حهدائۆ و له كۆمیته‌ی رۆژئاواش نیكلاس وته‌یان پێشكه‌ش كرد.
له وتاره‌كاندا باس لهوهكران، "په‌كه‌كه، یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه بۆ ئازادی گه‌لان تێده‌كۆشن و تیرۆریست نین، هیوای ژیانێكی جێگره‌وه‌یان به ئیچمه به‌خشی. تیرۆریست ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌تی توركن كه هه‌م له وڵاته‌كه‌یان و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌یان هه‌زار مرۆڤیان تیرۆر كردووه. ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی تیرۆریستن، به هه‌زاران گوندیان سوتاند، به ملیۆنان كه‌سیان ئه‌شكه‌نجه كرد، به سه‌دان گه‌نجیان له ژێر زه‌مینه‌كاندا سوتاند، زمانی كوردی قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن، به چه‌كی كیمیایی له دژی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان شه‌ڕ ده‌كه‌ن، به چه‌ته‌كانی داعشدا بۆمب بۆ كوشتنی گه‌لانی ئه‌وروپا ده‌نێرن".
ئێمه له‌گه‌ڵ كوردانین، ئێمه شان به شانی په‌كه‌كه‌ین
له مالمۆش له‌لایه‌ن هه‌مان رێكخهرانهوه چالاكی به‌ڕێوه‌چوو. له‌وێ به دروشمه‌كانی "نا بۆ ئه‌ردۆغان" و "په‌كه‌كه له لیسته‌كه ده‌ربهێنن" به‌رزكرانه‌وه. له وتاره‌كاندا باس له‌وه‌كرا كه ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت له پای ئه‌ندامێتی سوید له ناتۆ چه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت و وتیان، "ئێستا ده‌یانه‌وێت ئه‌ردۆغان رازی بكه‌ن. هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ توركیا به واتای مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه. له دژی ئه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ كوردان و په‌كه‌كه‌دا ده‌بین. پێویسته په‌كه‌كه له لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌ربهێنرێت".
وتاربێژێكی تریش به‌م جۆره قسه‌ی كرد، "ئه‌وه‌ی ئێمه لێره ده‌یكه‌ین، دیكتاتۆره‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره ده‌خاته ناو دژوارییه‌وه. ئه‌ردۆغان به چالاكی ئێمه توڕه ده‌بێت. گه‌ر بۆ چوونه ناو ناتۆ ئازادی ئێمه بۆ راده‌ربڕین، ئاڵا و هزری ئێمه ئه‌و باجه‌ی كه ئه‌و ده‌یه‌وێت، ئه‌و ده‌توانێت دروستكردنی خهیالچهكانی ببینێت، ئێمه هه‌رگیز خۆمان به‌ده‌سته‌وه ناده‌ین. ئه‌گه‌ر جارێكی تر هێرش بكاته سه‌ر رۆژئاوا، ئێمه لێره هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك كارده‌كه‌ن".
هـ . ب