چالاکی مانگرتن لە خواردن لە یونان لەلایەن گرۆپێکی نوێوە بەردەوامە

لە کەمپی لاڤریۆی یونان، چالاکی مانگرتن لە خواردن کە بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجامدەدرێت، لە رۆژی ١٩٢میندا بەردەوامە.

لە کەمپی لاڤریۆی یونان، چالاکی مانگرتن لە خواردن کە بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجامدەدرێت بە شێوەیەکی دەوری بەردەوامە. چالاکیەکە لە کەمپی لاڤریۆی ئەسینا بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر، تەڤگەری ژنانی کوردستان لە ئەوروپا و ناوەندی کەلتوری کوردستان ئەنجام دەدرێت و پێنج رۆژ جارێک گروپێک چالاکیەکە بەرێوەدەبات.

چالاکیەکە کە ١٩٢ رۆژە بەردەوامە، تاوەکو ئێستا ٣٩ گروپ بەشداریان کردووە. گروپە نوێیەکە رایگەیاند، بە رۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز بەشداریان کردووە و بە دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ'،'بژی بەرخۆدانی زیندانەکان' و ' ژن ، ژیان ، ئازادی' دەستیان بە چالاکیەکە کردووە.

ف.ق