چالاکی ئێشکگری لە بەرلین ٤ ڕۆژە بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کە بە ئامانجی شکاندنی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشێلکاری مافی بەندکراوان دەستیپێکردووە، لە رۆژی ٤هەمی خۆیدایە.
چالاکی ئێشکگری لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کە بە ئامانجی شکاندنی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشێلکاری مافی بەندکراوان دەستیپێکردووە، لە رۆژی ٤هەمی خۆیدایە.
بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردنی بێسنوور و خولی کە لە دژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشێلکاری مافی بەندکراوان لە ٢٧ی تەشرینی دووهەمەوە دەستیپێکردووە.
چالاکی ئێشکگرتن لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە ڕۆژی ٤هەم دایە و بەردەوامە.
چالاکییەکە ئەمڕۆ لە کاتژمێر ١٣:٠٠ بە خولەکێک بێدەنگی دەستیپێکرد.
دوای خولەکێک ڕێزگرتن هاوسەرۆکی کەجەدەکەی ئەورووپا یوکسەل کۆچ قسەیکرد. کۆچ ئاماژەی دابە تێکۆشانی ئاشتی نیلسۆن ماندیلا لە ئەفریقای باشوور و وتی: " ئەمڕۆش بەڕێز ئۆجالان نە تەنیا بۆ کوردستان و تورکیا، بەڵکوو بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوین تێکۆشان دەکات."
کۆچ ئاماژەی بە کەمپەینی شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پێش نەتەوە یەکگرتووەکاندا کرد و وتی: " ئێمە لێرەدا پشتگیری لە بەرخودێرانی ناو زیندانەکان دەکەین."
دەمیر چەلێک وتەبێژی فیدراسیۆنی عەلەوی دیموکراتیک لە چالاکییەکەدا قسەیکرد و دەستنیشانیکرد، " لەکاتێکدا ڕێبەر ئۆجالان ٢٢ساڵە گۆشەگیر کراوە و بۆ ئاشتی و ئازادی تێکۆشان دەکات، دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە ئەشکەنجە."
یەکێتی سووریانەکانی ئەورووپا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " سیاسەتی ئینکار، سڕینەوە لە دژی بەهاکان و ناسنامەی گەلان هەر ڕۆژ تاوان دەکات و هیچ پێوەرێکی دیموکراتیک ناناسێت. بە تایبەت لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گیراوان سیاسەتی گۆشەگیری بەرێوە دەچێت. لە لیبیا بگرە هەتاکوو قەرەباغ بە سیاسەتی شەڕئەنگیزی خۆێ و داگیرکاری بەردەوام دەکات."
چالاکی ئێشکگری بە کەلەجان، ورە و هەیبەتەوە بەردەوام دەکات و سڵاویان نارد بۆ چالاکانی مانگرتووە.
ک-ش