چالاکی ئێشکگری لە بەرلین پێنج ڕۆژە بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کە بە ئامانجی شکاندنی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشێلکاری مافی بەندکراوان دەستیپێکردووە، لە رۆژی ٥هەمی خۆیدایە.
چالاکی ئێشکگری لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کە بە ئامانجی شکاندنی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشێلکاری مافی بەندکراوان دەستیپێکردووە، لە رۆژی ٥هەمی خۆیدایە.
بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردنی بێسنوور و خولی کە لە دژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشێلکاری مافی بەندکراوان لە ٢٧ی تەشرینی دووهەمەوە دەستیپێکردووە.
چالاکی ئێشکگرتن لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە ڕۆژی ٥هەمیدا بە درووشمی : گۆشەگیری بشکێنە، فاشیزم هەڵبوەشێنە" بەردەوامە.
' هاتا گۆشەگیری کۆتایی نەیەت چالاکی ئێمە بەردەوام بێت'
لە چالاکییەکەدا لە سەرناوی مەجلسی ژنانی زدێ، نوورا ئاڵکش قسەیکرد و فەرماندەی یەبەشە زەردەشت شەنگالی و هاورێیانی کە لە ٢٠ی کانوونی دووهەمی ٢٠٢٠ لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک شەهید بوون وەبیرهێنایەوە. و وتی، " هەتاکوو گۆشەگری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی نەیەت چالاکی بەردەوام دەبێت. سڵاو بۆ بەرخۆدانی زیندانەکان.
' ڕژیمی ئەردۆغان لە ئەنجامی تێکۆشاندا تێکدەشکێت'
لە سەرناوی کۆمیتەی پشتگیری کوردستانیان دکتۆر نێک براوونس قسەیکرد و وتی، " بەرێز ئۆجالان گۆشەگیر کراوە، لە هیچ وڵاتێکدا بوونی نییە کە ئاستەنگ کردنی چاوپێکەوتنی پاریزەر و بنەماڵەکان ئەنجام بدرێت. بەم تێکۆشانە کۆتایی بە ڕژیمەکەی ئەردۆگان بێت. ئێمە لەگەل مانگرتن گیراوانی سیاسی لە زیندانەکانی تورکیان. بۆ پشتگیری لە بەرخۆدانی ئەوان تێکۆشان بەردەوام بێت.
'حاجۆ: ئایدۆلۆژی ئەوان ئازادیە'
سلێمان حاجۆ لە سەرناوی پەیەدە وتی، " ئیرادەی گیراوان لە بەرهێرشی ڕژیمی فاشیستی تورک ناشکێت. ئەوە بەهۆی گەورەیی و ئازادی ئایدۆلۆژی ئەوانە."
ئاکادیمیسیەنی گەنجانی ئانتی فاشیست لە چالاکییەکەدا پەیامێکیان بڵاوکردەوە. ڕۆژی دووشەمە گرووپی دووهەم دەست بە چالاکی ئێشکگری بکەن.
ک-ش