چالاکیی دژ بە قەدەغەی سەر پەکەکە لە فرانکفۆرت بەردەوامە

لە فرانکفۆرت بە ئامانجی دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستی قەدەغە هەموو شەممەیەک لە شوێنێکی جیادا چادری واژۆ کۆکردنەوە دادەنرێت.

لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا هەموو شەممەیەک لە شوێنە جیاوازەکان چادری واژۆ کۆکردنەوە بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لە لیستە قەدەغەکراوەکان دادەنرێت. ستاندنی واژۆکۆکردنەوەکە لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد بەڕێوەدەبرێت.

https://1649452211.rsc.cdn77.org/vod/2022-05-29-frankfurt-pkk-yasagina-karsi-imza-kampanyasi_1.mp4

کوردستانیان لە چالاکییەکەدا بۆ سەرنج ڕاکێشانە سەر بێدەنگیی ئەوروپا کارت و راگەیاندراو بەسەر هاووڵاتیاندا بڵاودەکەنەوە و بۆ کەمپەینی کۆکردنەوەى واژۆکان زانیاری بە هاووڵاتییان دەدەن.

لە زانیارییەکاندا جەختی لەوە دەکرێتەوە، کە وتەی "شەڕی دژ بە تیرۆر" بووەتە تاکە ئارگۆمێنت و پاساوی ئەردۆغان بۆ هێرشە داگیرکاری و شەڕانگێزییەکانی و بە هەڵگرتنی قەدەغەکان رێگە لەو پاساوەی ئەردۆغان دەگیردرێت.

لە چالاکییەکەدا سەرنجیش دەخرێتە سەر هەوڵەکان بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ کورد.

چادری کۆکردنەوەی واژۆکان لە هاوپتواچ بۆ ماوەی سێ کاتژمێر بە کراوەیی مایەوە و لەلایەن هاووڵاتییانەوە پێشوازییەکی گەرم لە چالاکییەکە کرا.

ژ.ت