چالاکیی مانگرتنی زیندانیان لە دژی گۆشەگیری لە ٣٥هەمین رۆژدایە

چالاکیی مانگرتن لە زیندانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان لە دژی گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی لە ٣٥هەمین رۆژدایە.

زنیدانیانی سیاسی بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە دەستیان بە چالاکیی مانگرتنی بێسنوور کردووە.

چالاکییەکە بە بەشداریی دەستەى حەوتەمی مانگرتوان لە ٣٥هەمین رۆژدایە.

بەپێی لێدوانی پارێزەرانی زیندانیان تاوەکو ئێستا نزیکەى ٢ هەزار و ٥٠٠ زیندانی بەشداربوون لە چالاکیی مانگرتنەکەدا. زیندانیان رایانگەیاندووە، بە بڕیار و پێداگرتن تاوەکو ئەو کاتەى وەڵامی داواکانیان نەدرێتەوە درێژە بە چالاکیی مانگرتنەکەیان دەدەن.

چالاکیی مانگرتن بۆ هەمان ئامانج و پشتیوانی لە چالاکیی زیندانیانی مانگرتوو لە کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) ماوەى ١٤ رۆژە بەردەوامە.

ژ.ت