چالاکیی ستاند لە لۆزان بەردەوامە
چالاکیی ستاند بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٧ مانگە بەردەوامە، بە کۆکردنەوەی واژۆ دژی قەدەغەی سەر پەکەکە و پێدانی زانیاریی گشتی لەسەر هێرشەکانی سەر کوردستان چالاکییەکە بەردەوامە.
چالاکیی ستاند بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٧ مانگە بەردەوامە، بە کۆکردنەوەی واژۆ دژی قەدەغەی سەر پەکەکە و پێدانی زانیاریی گشتی لەسەر هێرشەکانی سەر کوردستان چالاکییەکە بەردەوامە.
بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن)، هەموو چوارشەممەیەک لە لۆزانی سویسرا چالاکیی ستاند ئەنجام دەدرێت. چالاکیی ئەم هەفتەیە بە درێژەدان بە کارەکانی خۆی بەردەوام بوو.
ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی (CDK) و ئەندامانی کۆمەڵەی ژنانی لاژین لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ەوە واژۆ بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستە قەدەغەکراوەکان دا کۆدەکەنەوە و هاوکات ئیدانەی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دەکەن.
ئۆزەی گونەی ئەندامی ناوەندی کۆمەڵگەى کورد سەبارەت بە چالاکیی ستاندەکە بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی وت، ماوەی ٧ مانگە بە چالاکیی ستاند ڕای گشتی سویسرا لە ئامانجەکەیان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، پێشهات و باردۆخی کوردستان و دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستە قەدەغەکراوەکان و تێکۆشانی بزوتنەوەى ئازادیی کورد ئاگادار دەکەنەوە و بەردەوامیش دەبن.
ژ.ت