چالاکیی ئێشکگریی شەنگال لە ٤٠هەمین رۆژدایە

چالاکیی ئێشکگریی خەڵکی شەنگال بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایشی ئێزدخان لە ٤٠هەمین رۆژدایە.

چادری ئێشکگری بۆ خاوەنداریەتی لە ئاسایشی ئێزیدخان بە درووشمی " ئێمە هەموو ئاسایشین" لە بەردەم ئاسیشی ئێزیدخان دامەزراوە.

چالاکییەکە داوای هەوڵدان بۆ دەستێوەردانی سەربازی سوپای عێراق، ماوەی ٤٠ رۆژە بەردەوامە.

هاووڵاتییانی شەنگال لە بەردەوامیی دژایەتیکردنی رێککەوتنی بەغدا – پەدەکە لەسەر شەنگال و بە ئامانجی پشتوانی لە ئاسایشی ئێزدخان، لە بەردەم ناوەندی ئاسایشی شەنگال چادریان هەڵداوە.

ئەمینە حەجی ئەندامی مەجلسی ژنان ئاماژەی بە گرینگی ئاسایشدا بۆ هەبوونی کۆمەڵگەی ئێزدی و وتی، " ئەگەر تەنیا ئێمەی دایکان مابێتین بۆخۆسەری شەنگال و ئیرادەی خۆمان لە بەردەم ئەم چادرە شکۆمەندە بەرخۆدان دەکەین.

چالاکییەکە لەلایەن ئەنجوومەن و دام و دەزگاکانی شەنگال بە دروشمی "ئێمە هەموومان ئاسایشین" بەڕێوەدەچێت و ماوەى ٤٠ رۆژە بەردەوامە.

بەرخودان و چالاکیی شەنگالییەکان لەو پێناو ئەو ئامانجەیاندا لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ و لە کاتی راگەیاندنی رێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر شەنگال، بەردەوامیی هەیە و تاوەکو ئێستا چەندین چالاکی و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییان ئەنجامداوە، کە چالاکیی چادرهەڵدانەکە و ئەو ئێشکگرییە، یەکێکە لەو چالاکییانە.

ک٠ش