چالاکییەکە لە ناوچەى ئیڤریی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەچوو. چالاکوانان پۆستەرەکانی "پێکەوە راپەڕین" و "ئازادی بۆ ئۆجالان"یان بەرز کردبووە.
گەنجان لە چالاکییەکەدا هێرشەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)یان لە دژی شەنگال و گەریلاکانی هەپەگە و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانە کرد.
گەنجان یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکەى رۆبۆسکیشیان بەرز راگرت و رایانگەیاند، بە دڵنیاییەوە لێپرسینەوە لە خیانەت دەکرێت.
گەنجان رایانگەیاند، تاوەکو ئۆجالان بە جەستە ئازاد نەبێت، لە گۆڕەپانەکاندا دەبن و بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.
ژ.ت