دادگایکردنی دۆسیەی پۆستەری "ئەردۆغان بە چەکی ئەردۆغان بکوژە" بەڕێوەچوو
لە شاری بێرنی پایتەختی وڵاتی سویسرا دانیشتنی دادگا بۆ دۆسیەی پۆستەری "ئەردۆغان بە چەکی ئەردۆغان بکوژە" بەڕێوەچوو.
لە شاری بێرنی پایتەختی وڵاتی سویسرا دانیشتنی دادگا بۆ دۆسیەی پۆستەری "ئەردۆغان بە چەکی ئەردۆغان بکوژە" بەڕێوەچوو.
لە شاری بێرنی سویسرا دۆسیەی پۆستەری "ئەردۆغان بە چەکی ئەردۆغان بکوژە" بەڕێوەچوو. لەبەردەم دادگای ئەو دۆسیەیەدا جەماوەری گەل کۆبوونەوە و لەسەر تاوانەکانی ئەردۆغانیش لافیتە و پۆستەر بەرزکرانەوە، بەڵام پۆلیس دەستێوەردانی لە چالاکی و کۆبوونەوەى جەماوەری گەل کرد و دەستی بەسەر پۆستەرەکەدا گرت. هەروەها پۆلیس پشکنینی بۆ ناسنامەى کەسێک کرد و زانیاریەکانی کۆنترۆڵ کرد.
بەهۆی بڵاوبوونەوەى پەتای کۆرۆناوە ژمارەیەکی کەم له خەڵک بەشدارییان لە دانیشتنی دۆسییەکەدا لە ناو هۆڵی دادگاکەدا کرد. داواکرا هەوڵەکان بۆ بانگهێشتی ئەندامانی وەزارەتی دەرەوەی سویسرا (EDA) وەک شایەتحاڵ بە ئەنجام بگات و گوێیان لێ بگیرێت، بەڵام دوای ناڕەزایەتییەکان جارێکیتر ئەو داوایە ڕەتکرایەوە.
یەکێک لەو ڕۆژنامەنووسانە، کە لە هۆڵی دانیشتنی کەیسەکەدا ئامادەبوو، پەیامنێری ئاژانسی ئەنادۆڵ بایرام ئاڵتۆگ بوو. ئاڵتۆگ لە هەواڵەکەیدا لە تویتەر، لەسەر چالاکی و دانیشتنەکەى دادگا، ئەو چوار چالاکوانەی، کە دادگایی دەکرێن بە "ئەندامانی ڕێکخستنی تیرۆریستی" و "تیرۆریست" پێناسە کرد.
پارێزەرانی ئەو کەسانەى تۆمەتەکانیان خراوەتەپاڵ ڕایانگەیاند، پێویستە ئەو لێدوانانە بە 'سوکایەتیکردن' لێکبدرێنەوە و داوایان کرد، بایرام ئاڵتوگ لە هۆڵی دادگا بکرێتە دەرەوە.
دەوڵەتی سویسرا بۆ ڕێگریکردن لە تێکچونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا دەستی هەوڵی تایبەت کردوە. دەستەى دادگا پێش ئەوەی بڕیاری دەرکردنی ئاڵتوگ لە هۆڵەکەدا بدات، دانیشتنی کەیسەکەیان بۆ ئەمڕۆ دواخست.
بڕیارە دادگاییکردنەکە ئەمڕۆ ١٩ی کانوونی دووەم بە وەرگرتنی وتەى شایەتحاڵان و "تۆمەتبارەکان" بەردەوام بێت.
ژ.ت