داگای دەستوری تورکیا: دەستگیرکردنی رۆژنامەی ئوزگور گوندەم لەدژی ئازادی راگەیاندنە
دادگای دەستوری تورکیا بریاری خۆی لەبارەی رۆژنامەی ئوزگور گوندەن ئاشکرا کرد. دادگاکە رایگەیاند، داخستنی رۆژنامەکە بە واتای پێشێلکردنی ئازادی راگەیاندن و رادەربڕین دێت.
دادگای دەستوری تورکیا بریاری خۆی لەبارەی رۆژنامەی ئوزگور گوندەن ئاشکرا کرد. دادگاکە رایگەیاند، داخستنی رۆژنامەکە بە واتای پێشێلکردنی ئازادی راگەیاندن و رادەربڕین دێت.
رۆژنامەی ئوزگور گوندەم لە ١٦ی ئابی ٢٠١٦ەوە، ماوە ماوە داخرابوو.
پارێزەری رۆژنامەکە لەبەرانبەر بریارەکە دۆسیەکەی بردووە دادگای دەستوری.
دادگای دەستوریش بریاری خۆی راگەیاند و لە بریارەکەدا هاتووە ئازادی رادەربڕین و راگەیاندن بەپێی خاڵەکانی ٢٦ و ٢٨ پێشێلکراوە.
بەپێی زانیاریەکان ناورۆکی بڕیارەکە لە رۆژانی رابردوودا ئاشکرا دەکرێت.
ف.ق