دانیشتنی دادگاییکردنی دۆزی هەرانت دینک دواخرا

دانیشتنی دۆزی کوشتنی هەرانت دینک بەرپرسی بڵاوکراوەی گشتی رۆژنامەی ئاگۆست دواخرا.

١٢١مین دانیشتنی دۆزی دادگاییکردنی بەرپرسانی حکومەی لەبارەی کوشتنی هەرانت دینک لە ١٤مین دادگای سزا قوڕسەکانی ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو. مەتین بالتا بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی لقی تیمی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سامسون  لە رێگەی سیستمی دەنگ و رەنگ و گۆمانلێکراوانی دیکەش لە هۆلی دادگا ئامادەبوون.

دوای بەرگریکردن، لیژنەی دادگا بڕیاریدا قسەی گۆمانلێکراوان کە لە دانیشتنەکانی دیکە کراوە، لە دانیشتنەکەدا گوێی لێبگیرێت، بەڵام بەڵام قسە بنەڕەتیەکانی محەمەد ئوچار، محەمەد عەلی ئوزچەلیک، مەتین یڵدز و مەتین باڵتا لە ١٥مین دانیشتندا گوێی لێبگیرێت.

لیژنەی دادگا بریاریدا بەگریکردن لەدژی پرسەکە و بەرگریکردنی ئەمڕۆ بکرێت، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی گۆمانبار حەمدی ئەغباتان بۆ بەرگری کۆتایی، دانیشتنەکە بۆ ٢٠ی کانونی دوەم دواخرا.

ف.ق