داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک داوای سزادانی هونەرمەندان ئەلیاس ئارزو و ژیان ساڤجی دەکات

دەزگای دادی دەوڵەتی تورک داوایکرد، هونەرمەندان ئەلیاس ئارزو و ژیان ساڤجی سزا بدرێن.

هونەرمەندان ئەلیاس ئارزو و ژیان ساڤجی لە لقی ٢ی دادگای سزای قورسەکانی ئەدەنە بە پاساوی وتەکانی "شاهیدی نهێنی" و  تۆمەتی "ئەندام بوون لە رێکخستن" دادگایی کران و ئەوەش سێیەمین دانیشتنی کەیسەکە بوو، کە لەو دادگایەدا بەڕێوەچوو.

داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک داوایکرد، هونەرمەندان ئەلیاس ئارزو و ژیان ساڤجی سزا بدرێن.

لە دوای بەرگریی پارێزەرانی ئەو هونەرمەندانە دەستەی دادگا بڕیاری دا دانیشتنەکە بۆ ٣ی ئەیلول دوابخرێت.

ژ.ت