داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک سکاڵای لە دژی دوو پەیامنێری دیکە تۆمارکرد

داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک سکاڵای لە دژی پەیامنێران محەمەد ئەنیس سەزگین و سەنا دۆلار تۆمارکرا.

داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک سکاڵای لە دژی محەمەد ئەنەس سەزگین پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا (MA) و پەیامنێر سەنا دۆلار تۆمارکرد.

لە سکاڵاکەدا داوا کراوە، یەک لە سەزگین و دۆلار ساڵێک و مانگێک تاوەکو ٣ ساڵ سزای زیندانیان بەسەردا بسەپێنرێت. لقی ١٠ی دادگای سزاکانی ناوچەی بیوک چەکمەجەی ئیستەنبول سکاڵانامەکەى دژ بەو دوو پەیامنێرە قبوڵ کرد.

بەپێی سکاڵانامەکە لە دژی ئەو دوو پەیامنێرە، دروشمەکانی "بژی ١ی ئایار" و "ئێمە کۆتاییمان پێنایەت و بەرەنگاری دەکەین" بە تاوان بۆیان ئەژمار کراوە و دەیانەوێت لەسەر ئەو دروشمانە زیندانیان بکەن.

دانیشتنی دادگایکردنی ئەو دوو پەیامنێرە دواخرا بۆ ٣١ی ئاداری ٢٠٢٢ .

ژ.ت