داوای ١٥ساڵ زیندان بۆهاوشارەوانی یەنیشەهیر-ی ئامەد دەکرێت

ئیبراهیم چیچەک هاوشارەوانی یەنیشەهیری ئامەد کە لە سەر کارەکەی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکرا و لەشوێنیدا قەیوم دانرا، لە دانیشتنی دادگەدا داوای ١٥ساڵ زیندانی بۆ دەکرێت.

هاوشارەوانی یەنیشەهیر-ی ئامەد کە لە هەڵبژاردنەکاندا هەڵبژێردرابوو، وەزیرئەوەی لە شوێنەکەی لادا و قەیومێکی ئاکەپەیی خستە شوێنەکەی. دانیشتنی دادگای ئیبراهیم چیچەک لە ٨هەمین دادگای گران، دۆزگەر بە بیانووی خەباتی کەجەدە، دەبەپە و کاتێک هاوسەرۆکی دەبەپەی ئامەد بوو ڕاگەیەنراوی داوە، و بە بیانووی "ئەندامیەتی پەکەکە" داوای سزای بۆ کردووە. پارێزەرانی چیچەک ئیبراهیم ئەفشار، مەهمەت ئونەر و مەسعوود بەستاش بەشداری دانیشتنی دادگە بوون. دەستەی دادوەری بڕیاری دا کە دۆسیەی چیچەک لە ٩هەمین دانیشتنی دادگەی گراندا ببێتە یەک، دۆزگەر بە بیانووی ئەوەی کە چیچەک بەشداری لە ٤٥چالاکییدا کردووە داوای بڕینەوەی  ٧ساڵ و ٦مانگ هەتا ١٥ ساڵ زیندانی کردووە.

پارێزەر ئیبراهیم چیچەک پارستنی چیچەکی کرد و داوای ئازادکردنی چیچەکی کرد. ئەنجوومەنی دادوەری داوای پارێزەریان ڕەتکردوە و دانیشتنەکەیان بۆ ١١ی شوبات دواخست.

ک-ش