دایکانی شەممە لە چارەنووسی عەلی کاراگۆزیان پرسی
دایکانی شەممە لە گۆڕەپانی گڵاتاسەرای کۆبوونەوە و لە چارەنووسی عەلی کاراگۆزیان پرسی. کاراگۆز لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٣ لە ناوچەی جزیرەی شرناخدا لە کاتی دەستبەسەرکردنی چاودێرییدا بێسەروشوێن کرا.
دایکانی شەممە لە گۆڕەپانی گڵاتاسەرای کۆبوونەوە و لە چارەنووسی عەلی کاراگۆزیان پرسی. کاراگۆز لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٣ لە ناوچەی جزیرەی شرناخدا لە کاتی دەستبەسەرکردنی چاودێرییدا بێسەروشوێن کرا.
دایکانی شەممە بۆ ئەوەی چارەنووسی کەسوکاریان کە لە کاتی چاودێرییدا بێسەروشوێنکران و دواتر تیرۆر کران بپرسن و بۆ دادگایکردنی فایلەکانیان، هەموو هەفتەیەک لە گۆڕەپانی گەلەتەساری ئەستەنبوڵ کۆدەبنەوە. دایکانی شەممە ئەم هەفتەیە چالاکی هەزار و ٤٤ هەمینی خۆیان ئەنجام دا.
لە چالاکییەکەدا چەپکە گوڵ و وێنەی بێسەروشوێنان هەڵگیرا. لەم هەفتەیەدا لە چارەنووسی عەلی کاراگۆزیان پرسی کە لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٣ لە ناوچەی جزیرەی شرناخدا لەژێر چاودێرییدا بێسەروشوێنکرا.