دایکی زیندانیەکی سیاسی: خواستمانە زانیاری لە بارەی ڕەوشی عەبدوڵا ئۆجالانەوە وەرگرین

نەجلە ئالکان دایکی زیندانێکی سیاسی ئاماژەی بەوەدا: "ڕەوشی بەڕێز ئۆجالان بووە بە مەراقمان. خواستی زیندنیان، خواستی ئێمەیە."

زیندانیانی سیاسی بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد، دوای کۆتاهێنان بە چالاکی مانگرتن لە خواردنی زیندانیان، لە ٤ی نیسانەوە دەستیانکردوە بە چالاکی بایکۆتکردنی دادگاکان و هەڵپساردنی چاوپێکەووتن لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵەکانیاندا.

نەجلە ئالکان دایکی زیندانی سیاسی جیهان ئالکان کە لە زیندانی تیپی Fی ئەسکیشەهیریدا ڕاگیراوە ئاماژەی بەوەکرد خواستی زیندانیان خواستی ئەوانیشە.

ئالکان ئاماژەی بەوەدا کوڕەکەی چەندین نەخۆشی درێژخایەنی هەیە و وتی: "ماوەی ٢٠ ساڵە کوڕەکەم لە زینداندایە. لەوکاتەوە چەندین نەخۆشی درێژخایەنی توشبووە. لەم کۆتایەندا تەنانەت کوڕەکەم ناشبەنە نەخۆشخانە. ئەم دۆخە جێگەی قبوڵکردن نیە، دەوڵەت دەڵێت کورد بێ خاوەنە بەڵام وانیە؛ لە پشتی زیندانیانەوە بنەماڵە و هەڤاڵانیان و گەلێک بوونی هەیە."

دایکە ئالکان سەرەنجی خستە سەر چالاکی زیندانیان و ئاماژەی بەوەدا پێویستە زانیاری لە بارەی ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە بدرێت و وتی: "دەوڵەت خواستێتی سەرۆک و ڕیبەری گەلی کورد بە گۆشەگیری بیربباتەوە. دەی بەهیچ شێوەیەک ناتوانن ئەوەبکەن. خواستی زیندانیان هەمان خواستی ئێمەیە. لەم بوارەوە زۆرشت حسابیان بۆ ناکرێت. خواستمانە دەرگای دانوستان بکرێتەوە و پرسی کورد چارەسەربکرێت. وەک دایکی زیندانیان مەراقمان کردەووە لە دۆخی بەڕێز ئۆجالان. هەتا داخوازی زیندانیان پەسەند دەکرێت، هەوڵەدەدەین ئەو داخوازیانە بخەینە بەرباس."