دەبێت زیندانیانی نەخۆش ئۆگور ئۆک و عەدنان ئۆزتەل ئازادبکرێن
بۆ ئازادی زیندانییە نەخۆشەکان چالاکی بەردەوامە. ئیهەدە بە چالاکییەکانی ئەم هەفتەیە لە ئەنقەرە و ئیستەنبوڵ داوای کرد زیندانیانی نەخۆش ئۆگور ئۆک و عەدنان ئۆزتەل ئازادبکرێن.
بۆ ئازادی زیندانییە نەخۆشەکان چالاکی بەردەوامە. ئیهەدە بە چالاکییەکانی ئەم هەفتەیە لە ئەنقەرە و ئیستەنبوڵ داوای کرد زیندانیانی نەخۆش ئۆگور ئۆک و عەدنان ئۆزتەل ئازادبکرێن.
کۆمیسیۆنی زیندانەکانی لقی ئیستەنبوڵی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) لە هەفتەی ٦٧٩ی چالاکیی 'دانیشتنی F'دا لە بەردەم بینای کۆمەڵەکە ڕاگەیاندراوی خوێندەوە. لە چالاکییەکەی ئەم هەفتەیەدا، باری تەندروستی زیندانیکراوی نەخۆش ئوگور ئۆک کە لە زیندانی سینجانی ئەنقەرە دەستبەسەرە، بوو بە ڕۆژەڤ.
هاوسەرۆکی گشتی ئیهەدە ئەرەن کەسکین و ژمارەیەک داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ بەشداربوون.
لە ئەنقەرە دەسپێشخەریی ئازادیی بۆ زیندانیانی نەخۆش، لە ٥٥١ هەمین چالاکیدا تیشکی خستەسەر ڕەوشی زیندانیکراوی نەخۆش عەدنان ئۆزتەر لە زیندانی تەکیرداغ.
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندیی ئیهەدە نورای چەڤیرمەن ڕایگەیاند ئۆزتەل لە ساڵی ٢٠٠٤ ـەوە لە زیندانە، ٦ ساڵە نەبراوەتە نەخۆشخانە.
لە چالاکییەکاندا دووپاتکرایەوە دەبێت دەستبەجێ زیندانیانی نەخۆش ئازادبکرێن.