DKP/BOG بۆ هەفتەی نەمران ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

DKP/BOG لە چوارچێوەی هەفتەی نەمراندا، یادی شەهیدانی شۆرشی کردەوە.

کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی پارتی کۆموناری شۆڕشگێر/ هێزەکانی یەکگرتووی ئازادی (DKP/BOG) لە چوارچێوەی هەفتەی نەمراندا ٦-١٦ی ئایار ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "ڕیبەری دامەزرێنەری پارتەکەمان ئولاش بایراکتارئۆغلۆ هەر وەک چۆن سوپای سۆڤیەت کە فاشیزمی لە بریارگەکانیدا دیل گرت، لە هەنگاوی سەرفرازیدا کە داعش لە ڕەقای قەلاکەیاندا بەدیل گیرا، چووە ڕیزی نەمرانەوە.

پارتەکەمان لە کەسایەتی ڕێبەری دامەزرێنەرمان بۆ هەموو شەهیدەکانمان، ڕۆژانی ٩-١٦ی ئایاری وەک هەفتەی نەمران ڕاگەیاندووە، پارتەکەمان لە هەموو گۆڕەپانەکان هەموو ئەو ناوانەی کە بەدوای فەتحکردنی ئاسمان کەوتوون، لە ڕێپێوانی ئازادیدا دەکاتە ئاڵا."

ف.ق