دەم پارتی: خەلیل ئیبراهیم کارابولوت خیانەتی لە گەل کردووە

دەم پارتی رایگەیاند، "خەلیل ئیبراهیم کارابولوت خیانەتی لە ئیرادەی گەل کردووە، دەبێت بزانرێت کە ئەوانەی خیانەت لەگەل دەکەن هەرگیز نابەخشرێن".

دەم پارتی لە راگەیەندراوێکدا بە بیریهێناوەتوە کە بۆ هەڵبژاردنی خۆجێیی ٣١ی ئادار، لە پرۆسەیەکی دیموکراتیکدا و بە هەڵبژاردنی ناوخۆیی لە سەر بنەمای ئیرادەی گەل کاندیدەکانیان دەستنیشان کرد و لەو چوارچێوەشدا بۆ شارۆچکەی ئاوسکێی ئێلیح دوای هەڵبژاردنی ناوخۆیی هەریەک لە جەلیلە یڵدز و خەلیل ئیبراهیم کارابوڵوت کاندیدکراون و لە هەڵبژاردندا دەم پارتی لەسەدا ٥٨.٩٨ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و کاندیدەکانی سەرکەوتوون. گەلی ئاوسکێ جارێکی دیکە خاوەندارییان لە دەم پارتی کردووە.

دەم پارتی راشیگەیاندووە، "لە دوای دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ و دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانی ئەو شارە، دەسەڵات کۆنسێپتێکی هێرش و هەڕەشەی لە دژی هاوسەرۆکانی شارەوانی دەم پارتی دەستپێکردووە و هەوڵ دەدات بە شێوەی جیاجیا بگاتە ئەنجام، یەک لەو شوێنانە کە کۆنسێپتی شەڕی تایبەت خرایەکار و هەڕەشە و چاوسوورکردنەوە پەیڕەوکرا، شارۆچکەی ئاوسک و لە دژی خەلیل ئیبراهیم کارابولوت بوو. هەربۆیە ناوبراو بە هۆی کەسایەتی لاوازەوە کەوتووەتە ژێر کاریگەری ئەو هەڕەشانەی هەفتەی رابردوو دەستیلەکارکێشاوەتەوە. ئەو کەسە ئاماژە بۆکراوە لە ٣١ی ئاداردا لە سەر ناوی پارتەکەمان لە شارۆچکەی ئاوسک دەنگی گەلی بەدەستهێناوە و دەنگەکان بۆ خودی ئەو نەبوون. گەلەکەمان لە ئاوسک دەنگیان بە پارتەکەمان داوە، نەک بە تاکەکەسێک، لێرەوە داوا لە خەلیل ئیبراهیم کارابولوت دەکەن، لە ئێستا بەدواوە ناتوانێت نوێنەرایەتی ئیرادەی گەل بکتا. ئەو لە چاوی گەلی ئاوسکدا بە کەسایەتی لاوازی خۆیەوە یادی دەکرێتەوە".

'گەل هەرگیز لێیخۆشنابێت'

دەم پارتی لە کۆتاییدا رایگەیاندووە: "هێرش و سیاسەتی گوشار بەرامبەر بە پارتەکەمان، جارێکی دیکە نیشانیدایەوە کە لە ناو دەم پارتیدا بەئاکامگەیاندنی سیاسەت پێویستی بە ئیرادەی بەهێزە. ئێمە بە هێز و ورەیەک کە لە گەلەوە وەرمانگرتووە، لە هەموو شوێنێک دەرفەتی خۆمان بۆ شارەداری دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادیخوازی ژن درێژە پێدەدەین. خاوەنداری و پارێزگاری لە میراتی ئەدیب سۆلمەز کە لەپاش خۆی لە ئێلیح بەجێیهێشتووە، لە ئەستۆی ئێمەیە. لە چ هەلومەرجێکدابێت، ئێمە لەبەرامبەر ئەو کەسانەی خیانەتیان لە ئیرادەی گەل کردووە دەست لە تێکۆشان هەڵناگرین و ئێمە شان ەب شانی گەل درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین. با بزانرێت کە گەل هەرگیز لەو خائینانە خۆشنابێت".

هـ . ب