چوارەمین کۆبوونەوەی ناوبەری کۆن-مەد دەستی پێ کرد

چوارەمین کۆبوونەوەی ناوبەری کۆن-مەد لە شاری بێرگیش گلادباخی ئەڵمانیا دەستی پێ کرد. کۆبوونەوەکە کرایە دیاری بۆ "ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدانی مانگی حوزەیران".

چوارەمین کۆبوونەوەی ناوبەری کۆن-مەد

کۆن-مەد نوێنەر و میوانەکانی بۆ چوارەمین کۆبوونەوەی ناوبەر لە شاری بێرگیش گلادباخی ئەڵمانیا کۆکردەوە.

پێکهاتەکانی کۆن-مەد و هاوسەرۆکانی کەجەدەکە-ئە ئەنگین سەڤەر و زوبەیدە زومروت و سیاسەتمەدارانی کورد لە تاراوگە بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.

کۆبوونەوەکە کرایە دیاری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی و بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد.

پاشان هاوسەرۆکی کۆن-مەد ڕوکەن ئاکچا تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "گۆشەگیری کاریگەری لە هەموو کوردستان دەکات. وەک ئێوە دەزانن. لە سێ ڕۆژی دواییدا، کوردستان دەسووتێت. ئەمە دوژمنایەتییە. خیانەتە. بۆ لەناوبردنی کوردان هەموو ڕێگەیەک تاقی دەکرێتەوە".

هاوسەرۆک کەرەم گۆک تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پاشان سڵاوی لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا و شەنگال و مەخمور کرد، بەرخۆدانی "ژن، ژیان، ئازادی" کرد.

لە هۆڵەکەدا درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" بەرزکرایەوە.

دواتر هەڵبژاردنی دیوان ئەنجامدرا، هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە ئەنگین سەڤەر بۆ دیوانەکە هەڵبژێردرا، وتەیەکی پێشکەش کرد و گوتی: "ئێمە لە ٢٥ هەمین ساڵیادی گۆشەگیری و ١٠٠ هەمین ساڵیادی لۆزان دەژین. لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا بەرخۆدانێکی مێژوویی هەیە. لەسەر ئەم بناغەیە پیرۆزبایی لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەین. کۆبوونەوەکەمان دەکەینە دیاری بۆ ڕێبەر ئاپۆ".

هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە زوبەیدە زومروت گوتی: "لە کەسێتی هەڤاڵ زیلاندا، سەری ڕێز بۆ هەموو شەهیدانی شۆڕش دادەنەوێنم. وەک ژنانی کورد، ئەگەر ئەمڕۆ خاوەن مافین، ئەوە لەسایەی زیلان و سارا و بێریتان و ژنانی تێکۆشەرە کە ئێمەیان گەیاندە ئەمڕۆژە".

زوبەیدە تیشکی خستەسەر سیاسەتی لەناوبردنی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە دژی کوردان، ئاماژەی کرد بە تاوانی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای دیجلە (DEDAŞ) لە سووتانی کوردستان و گوتی: "کاتێک دارستانەکان دەسووتێن هەلیکۆپتەر ناجووڵێنن، کەچی بۆ کوشتنی ڕۆڵەکانی ئەم گەلە هەلیکۆپتەر بەکاردەهێنن".

زوبەیدە زومروت تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "ئێمە ئیرادە و هێزین. ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین".

لەسەر ناوی تەڤگەری ئازادیی تامیل ڤاراساراجا وەک میوان بەشداری کرد، گوتی: "ساڵی ٢٠٠٩ گەلەکەمان ڕووبەڕووی قڕکردن بوویەوە. ئەمڕۆ لە کوردستان و فەڵەستین قڕکردن هەیە. بۆ ڕێگری لە قڕکردن لێرە کۆبووینەتەوە".

لەسەر ناوی کەنەکە ئەرۆل پۆلات وتەیەکی پێشکەش کرد.

کۆبوونەوەکە بە خوێندنەوەی ڕاپۆرتی کار و خەباتی ساڵانە و نرخاندنەکان بەردەوامە.