دەم پارتی و OHD سەردانی ئەمینە شەنیاشار-یان کرد

ئەمنیە شەنیاشار لە ٧٩هەمین ڕۆژیدا لە بەردەم بینای وەزارەتی داد، بەردەوامە لە دانیشتنی دادپەروەری. دەم پارتی و کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی سەردانیان کرد.

ڕۆژی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ پاسەوان و کەسوکاری نوێنەری پێشووی ئاکەپە، ئیبراهیم خەلیل یڵدز، لە ناوەندی شاری پرسوس سەر بە  ڕحا هێرشیان کردە سەر دوکانی بنەماڵەی شەنیاشار. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا هاوسەر و دوو کوڕی ئامینە شەنیاشار دەکوژێن. ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی فەریت شەنیاشار کە لەو هێرشەدا بە سڵامەتی ڕزگاریان بووە، ئیشکگریی دادپەروەرییان گواستووتەوە بۆ بەردەم وەزارەتی داد و ئەم دانیشتنە لە ٧٩هەمین ڕۆژیدا بەردەوامە. وتەبێژی هاوبەشی کۆمیسیۆنی یاسایی دەم پارتی، سەڤدا چەلیک ئۆزبینگۆل، ئەندامانی کۆمسیۆن و کۆمەڵگەی پارێزەرانی ئازادی (OHD) لە سەردانەکەیان پشتگیریان لەم بنەماڵەیە کرد.