دێنچ: هەوڵی تەسفیەکردنی هزری ئۆجالان دەدەن

موزڵووم دێنچ وەسێی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستنیشانیکرد کە لە هەمووجیهاندا گۆشەگیری وێنەی گۆشەگیری ئیمڕاڵی بوونی نییە و وتی، " هەوڵ دەدەن هزری ئۆجالان تەسفیە بکەن."

لە بینای پارتی دیموکراتیکی گەلان-هەدەپە لە ئامەد پانێلێک بەڕێوەچوو. لە پانێلەکەدا پانکاردی بە نووسینی : گۆشەگیری تاوان لە دژی مرۆڤایەتییە" داکوترابوو.

پانێلەکە لە لایەن عیرفان سۆنەرجێگری هاوسەرۆکی هەدەپە بەڕێوەچوو، مەزڵوون دێنچ لە ئەندامانی ژووری پارێزەرانی سەدە، دەرسیم داغ پەرلمانتاری هەدەپە، شێخمووس دۆکوو و گانێ ئاڵکان لە بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ٧٨ بەشداری پانێلەکە بوون. چالاکانی تەڤگەری ژنان، کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، دایکانی ئاشتی و ژمارەیەک ئەندامی پارتەکان بەشداری پانێلەکە بوون.

دوای یەک خولەک رێزگرتن گانێ ئاڵکان بەڕێوەبەری کۆمیتەی ٧٨ قسەیکرد و باسێکی دەربارەی مێژوویی چالاکی مانگرتن لەخواردن پێشکەس کرد.

شێخمووس دۆکوو یەکێکی تر لە بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی ٧٨ دەربارەی مانگرتن لەخواردنی زیندانی ئامەد قسەیکرد کە لە کاتی کودتای ١٢ی ئەیلوولدا کە بووە ناوەندێکی ئەشکەنجە. دۆکوو دەستنیشانیکرد کە چالاکوانانی ئیستای مانگرتن لەخواردن بۆ ژیانێکی ئازاد ئامانجیانە کە گۆشەگیری سەر بەڕێزئۆجالان  و تەواوی کۆمەڵگە کۆتایی بێت.

دۆکوو ئاماژەی بە گرینگی پێکهێنای یەکێتی نەتەوەیی بۆ گەلی کورد دا و وتی بۆ ئەم ئامانجە پێویستە تێکۆشانێکی هاوبەشی ئەنجام بدرێت.

' گۆشەگری ئیمڕاڵی بووتە گۆشەگیرییەکی گشتی'

وەسێی ئۆجالان و یەکێک لە پارێزەرانی ژووری یاسایی سەدە مەزلووم دێنچ باسی لەوەکرد کە ئەوە ٢١ساڵە  گۆشەگیری بەسەر ئۆجالاندا دەسەپێندرێت و ئیتربووەتە گۆشەگیرییەکی یەکجاری.

دێنچ ڕایگەیاند کە لە هیچ شوێنێکی جیهاندا هیچ گۆشەگیریەک چەشنی گۆشەگیری ئیمڕاڵی بوونی نییە و وتی، " لە  ئیمڕالی هەموو شتێک کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی تورکیادایە. هێزە هێژموون خوازەکان بەنیازن فیکری ئۆجالان تەسفیە بکەن."

دوای پیشکەشکردنی وتارەکان درگای هۆڵی پانێلەکە بە ڕووی ڕاگەیاندنەکاندا داخرا و بەردەوام بوو.

ک-ش