'دەنگی جەوانان' دەستی بە پەخش کرد
بەرنامەی 'دەنگی جەوانان'، کە لەلایەن بزووتنەوەی گەنجانی ئەوروپاوە دەستیپێکردووە لە پلاتفۆرمی میدیای دیجیتاڵ دا دەستی بە پەخش کرد.
بەرنامەی 'دەنگی جەوانان'، کە لەلایەن بزووتنەوەی گەنجانی ئەوروپاوە دەستیپێکردووە لە پلاتفۆرمی میدیای دیجیتاڵ دا دەستی بە پەخش کرد.
بەرنامەی 'دەنگی جەوانان' لەلایەن بزووتنەوەی گەنجانی ئەوروپاوە بە دروشمی "هیچ هێزێک ناتوانێت لەبەردەم ئەو گەنجانەدا بوەستێت، کە دڵیان بۆ ئازادی لێدەدات". بەرنامەی 'دەنگی جەوانان' ئەمڕۆ دەستی بە پەخش کرد.
بزووتنەوەکانی گەنجان لەو بارەیەوە راگەیاندراویان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، "ئەمڕۆ بەرخۆدان لە هەموو شوێنێکی جیهان دا لە تێکۆشاندایە. مادام تێکۆشان هەیە، ئەوا بەرخۆدانیش بێدەنگ نابێت، بۆیە پێویستی بە ئاستێکی نوێ هەیە بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی ئەو بەرخۆدانە".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بەرنامەی دەنگی جەوانان هەوڵ دەدات تێکۆشانی گەنجانی کوردستان، گەنجانی شۆڕشگێڕ، دژە فاشیست و ئینتەرناسیۆنالیست بە سەرتاسەری جیهان بگەیەنێت.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "دەنگی گەنجان دەنگی هەموو کەسێکە، دەنگی هەموومانە. تۆش بەشداری ناو تۆڕەکە بکە و تێکۆشان بەرز و بڵند بکەرەوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو کەسانەی دەیانەوێت دەتوانن لە ڕێگەی ئەو لینکانەوە ببن بە ئابونەى بەرنامەکە:
* Twitter: https://twitter.com/dengeciwana
* YouTube: https://www.youtube.com/channel/UCMwTxqvsjWxkgpAJubNO7kA
* Instagram: https://www.instagram.com/genclikmikrofonu/
ژ.ت