کەجەدەکە-ئە هێرشەکەی سەر یانەی ئامەد سپۆری لە بورسا لە میانی یاری نێوان ئەو یانەیە و یانەی بورسا سپۆر شەرمەزار کرد.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووەم کە حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە دەیەوەێت ئەو ناڕەزایەتیانەی بەهۆی کارەساتی بومەلەرزەوە لە بواری وەرزشدا هاتوونە ئاراوە بەرەو لایەکی دیکە و ئاستێکی دیکە ئاراستە بکات، بۆیە لە یاری نێوان بورسا سپۆر- ئامەد سپۆردا دەستی بە هەوڵی پەلاماردان و کوشتن کرد و بەو جۆرە دەیەوێت تۆڵە لە ناڕەزایەتی دەربڕینەکان لەو تریبونەوە بکاتەوە.
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە "لە تورکیا رقێکی سیستماتیک و نەگۆڕ لە دژی کوردان لە هەموو کایەکانی ژیاندا برەوی پێدەدرێت و خۆی نیشان دەدات. مامەڵەی نەژادپەرستانەی یانەی بورساسپۆر بەرامبەر بە ئامەد سپۆر نەک هەر بەرامبەر یانەیەکی تۆپی پێیە، بەڵکوو لە دژی شاری ئامەد و تەواوی گەلی کوردە.
ئامەد سپۆر بەر لە یاریەکەش سەرنجی بۆ سەر هەوڵی گێرەشێوێنی راکێشابوو ئاماژەی بە مە مەترسییەکان کردبوو. پۆلیس کە خۆیان بەرپرسن لە پاراستنی یاریزانان و هندەرانیان بۆخۆشیان بەشداریان لە هەوڵی کردنە ئامانج و ئازاردانی یاریزانان و هاندەراندا کردبوو.
دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە کە لە ژێر بەهاناوەچوونی بومەلەرزە دەرنەچووە و جگە لە درۆ هیجی تر ناکات، چی دەکات با بیکات باجی هەموو ستەمێک دەدات و لەناودەچێت.
ئامەد سپۆر بەتەنیا نییە و نابێت بە تەنیا بهێڵدرێت".
هـ. ب