دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ٤٨ کارگە و ٣ کارگەی گەورە و بارهەڵگرێکیان سووتاند
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، لە ٢٦ – ٢٧ی تشرینی دووەمدا لە چوار شار ٤٨ کارگەی بچول و ٣ کارگەی گەورە و بارهەڵگرێکیان سووتاندووە.
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، لە ٢٦ – ٢٧ی تشرینی دووەمدا لە چوار شار ٤٨ کارگەی بچول و ٣ کارگەی گەورە و بارهەڵگرێکیان سووتاندووە.
لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکراوە کە لە کرککالە و کۆجائەلی ٣ کارگە و بەرهەڵگرێک لە چوارچێوەی هەنگاوەکەمان بۆ تێکشکاندنی فاشیزم سووتێنراون.
هەروەها لە ئایدنیش ٤٨ کارگە لە ٢٧ی تشرینی دووەمدا سووتێنراون.
بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئەستونبوڵ، کارگەیەکی پلاستیکی فاشیستەکان، لە کرککالە کۆمپانیای بڵاوکردنەوەی خەڵۆزی سەر بە ' دوژمن'، ٢٦ی تشرینی دووەم لە ناوچەی کاغتخانەی ئەستەنبوڵ، بارهەڵگرێکی جبس و لە ناوچەی کارتەپەی کۆجائەلی کارگەیەکی سەر بە ئاکەپە سووتێنراون.
ف.ق