دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە ٥ شار چالاکیان ئەنجامدا

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە ٥ شار لەدژی فاشیستەکانی ئاکەپە – مەهەپە چالاکی سووتاندنیان ئەنجامدا.

لە راگەیەنراوەکەی دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگردا هاتووە کە لە ٥ شار لە بەرژەوەندیەکانی ئاکەپە و مەهەپەیان داوە.

چالاکیەکان بەم شێوەیەن:-

٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە ناوچەی مارماریسی موغلا یەغتێک بە ناوی 'مارماریس پالاس'ی گرانبەگا کە ٢٧ مەتر درێژ بوو و موڵکی کەسێکی مەهەپەیی بوو سووتێنرا.

١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە ناوچەی پیشەسازی ئوشاک، کارگەیە جلوبەرگی پاموکچوی کەسێکی مەهەپە سووتێنرا.

٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە ناوچەی باخچەلیئەڤلەری ئەستەنبوڵ ٣ بارهەڵگری دوژمنی کوردان سووتێنرا،

١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە ناوچەی ئەرەنلەری ساکاریا ئۆتۆمبێلێکی کەسێکی مەهەپەیی سووتێنرا.

١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە ناوچەی تورگوتلوی مانیسا کۆگایەکی کەسێکی ئاکەپەیی سووتینرا.

ف.ق