دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە ٦ شار، ٢ کارگە، ٣ کەشتی و ١٥ ئۆتۆمبێڵیان سووتاند

دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر لە شەش شاری تورکیا و باکووری کوردستاندا، دوو کارگە، سێ کەشتی و ١٥ ئۆتۆمبێلی فاشیست و ئاکەپەییەکانیان سووتاند.

دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر لەسەر چالاکیی تیمەکانیدا دژی بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و لایەنگرانی، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: سروشتی کوردستان تاڵان و وێران دەکرێت، کاتی ئەوە هاتووە لە گەورەشارەکان و هەموو شوێنێکدا، حەساب لە بکوژان و پشتیوانەکانیان بپرسرێتەوە.

ڕۆڵەکانی ئاگر، لە ڕاگەیەندروەکەدا بەمشێوەیە باسیان لە چالاکیی تیمەکانی کردووە:

٢٧ی ئەم مانگە لە ناوچەی مارماریسی سەربە موگلای سێ کەشتی، لە بۆرنۆڤای ئزمیر چوار ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان، لە مەندرێسی ئزمیر کارگەیەکی بەرهەمە دارستانییەکانی شەنتوری ئاکەپە سوتێندران.

٢٦ی ئەم مانگە، لە زۆنگولداغ، کامیۆنێکی ئاکەپەییەکان، لە ئزمیر لەسەر ڕێگای یەنی فۆچای، سێ بارهەڵگر و شەش ئۆتۆمبێلی کارگەیەک سووتێندران.

٢٥ی ئەم مانگە، لە ناوچەی ئاکسوی ئانتالیا کارگەیەک سووتێندرا.

٢٤ی ئەم مانگە، لە ناوچەی نزیپی دیلۆک دوو تۆتۆمێل و گەراجێک سووتێندران.

٢٣ی ئەم مانگە، لە ناوچەی کولوی قونیە، سێ ئۆتۆمبێلی ئاکەپەییەکان سووتێندرا.

ف.ق