دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە ٧ شار زەوی و زاری ئەندامانی ئاکەپە و مەهەپەیان سووتاند
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، رێستورانێک، ٢ کۆگا و لە پێنج شاریش ٩ ئۆتۆمبێڵی ئەندامانی ئاکەپە و مەهەپەیان سووتاندووە.
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، رێستورانێک، ٢ کۆگا و لە پێنج شاریش ٩ ئۆتۆمبێڵی ئەندامانی ئاکەپە و مەهەپەیان سووتاندووە.
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر وتی، "ئەنجامانی دەستپێشخەریەکانمان لە ٧ شار ٨ جار ئاگری تۆڵەیان لەدژی داگیرکەران کردووەتەوە."
دەستپێشخەریەکە باسی ئەوەی کرد، باجی زوڵم، ئەشکەنجە و تاڵانکردنی سروشتی کوردستان دەدەن و وتی، "دەوڵەتی داگیرکەری خۆیان لەسەر خاکی ئێمە دروست کرد، بەڵام لەبیری مەکەن کە خاوەنی ئەم خاکە ئێمەین و ئێمە بناغەی ئەم دەوڵەتە لە ریشەوە دەهەژێنین و بەسەریاندا دەرووخێنین."
بەپێی راگەیەنراوەکە، ٣٠ حوزەیران لە ئەسەنیورتی ئەستەمبوڵ رێستورانێکی ئاکەپە و لە سەرەتای مانی حوزەیراندا کۆگاکانی هایال پلازای ئاکەپەییەکان سووتێنراون.
هەروەها لەنێوان ١ و ٦ی حوزەیراندا لە ئیزمیر، دەنیزلی، بالیکەسیر، کاستامونو و کۆجائەلی، ٩ ئۆتۆمبێڵ و کۆگایەکی ئاکەپە و مەهەپەیان سووتاندووە.
ف.ق