دەستپێشخەریی پاراستنی کوردستان: لە بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان کۆببنەوە
دەستپێشخەریی پاراستنی کوردستان (Însiyatîfa Defend Kurdistan) بۆ کۆبوونەوەى ئەمڕۆ لە شاری جنێڤ لە سویسرا داوای بەشداربوونی لە هەموان کرد.
دەستپێشخەریی پاراستنی کوردستان (Însiyatîfa Defend Kurdistan) بۆ کۆبوونەوەى ئەمڕۆ لە شاری جنێڤ لە سویسرا داوای بەشداربوونی لە هەموان کرد.
رێپێوانی درێژمەودا بە دروشمی "لە دژی داگیرکەریی تورکیا ئێمە کوردستان دەپارێزین" لە ١٠ی تەممووزەوە لە شاری لۆزانی سویسرا دەستی پێکرد. رێپێوانەکە لە سێهەمین رۆژدایە.
چالاکوانان ئەمڕۆ بە رێپێوان بەرەو شاری جنێڤ دەڕۆن. چالاکوانان بۆ کۆبوونەوەى ئەمڕۆ لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ داوایان لە هەموان کرد بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا بکەن.
ئیسماعیل کاراداش هاوسەرۆکی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە سویسرا (جەدەکە – سویسرا / CDK-S) و سەلما سورەر سەرۆکی کاتیی یەکێتیی ژنانی کورد لە سویسرا (یەژەکە - سویسرا / YJK-S) بە ناوی دەستپێشخەریی پاراستنی کوردستان بۆ کۆبوونەوەى چالاکییەکەى ئەمڕۆ بە ناوی "لە دژی داگیرکەرییەکانی تورکیا ئێمە کوردستان دەپارێزین" بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە و داوایان کرد هەموان بەشداری لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆی بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ بکەن.
ژ.ت