لە شاری مادریدی پایتەختی ئیسپانیا دەستپێشخەریی پاراستنی کوردستان (Defend Kurdistan) بە ئامادەبوونی نوێنەری رۆژئاوا ئازادی لەمێردین و دەستپێشخەریی پاراستنی ژنانی رۆژئاوا (Womend Defend) پێشوازییان لە ٤٢١ کادێری 'لا مۆنتا چیا' لە ئارتەشی رزگاریی نیشتمانیی زاپاتیستا (EZLN) کرد.
مەراسیمی پێشوازیکردنەکە لە گەڕەکی لاڤاپیس بەڕێوەچوو و بە ناوی ئازادیی رۆژئاوا لە مادرید و دستپێخەریی پاراستنی ژنانی رۆژئاوا وتەپێشکەش کرا و راگەیاندرا، "لە ٣ی تەممووز رۆژی چالاکیی جیهانی لە دژی داگیرکەری لە هەموو شوێنێکی جیهاندا چالاکییەکانی دەستپێشخەریی پاراستنی کوردستان بەڕێوەدەچن".
وتەبێژێکە رایگەیاند، خۆشحاڵن پێشوازی لە شاندەکەى ئارتەشی رزگاریی نەتەوەی زاپاتیستا (EZLN) دەکەن و وتی، "ئێمە هیوادارین گەشتەکەى ئێوە لە ئەوروپا بۆ ئەوروپای کۆن، کە بە دەست من منی و خۆپەرستییەوە دەیناڵاند، وەک بایەکی دارستانەکانی لاکاندۆنا بێت".
نوێنەرەکە سەرنجی خستەسەر چیا بڵند وسەرکەشەکانی کوردستان و وتی، "لەکوردستانیش چیای بڵند و سەرکەش هەیە، لەو چیا و دەشتانەدا، کە ئەوان پێش ١٠ هەزار ساڵ شۆڕشی نیۆلۆتیک (شۆڕشی چاخی بەردینی نوێ)یان ئافراند، ئێستاش ماوەى ٤٠ ساڵە شۆڕشێکی نوێ بەڕێوەدەبەن. دەستەخوشکی شۆڕشی زاپاتیستایە. دیموکراسیی ریشەیی و بنەڕەتی، ئازادیی زایەند و پاراستنی جیهان بناغە سەرەکییەکانی بزووتنەوەى کوردستان و شۆڕشی رۆژئاوان، کە ئەمڕۆ بەهۆی داگیرکەریی تورکیا و چەتە جیهادییەکانەوە لە مەترسیدایە".
کتێب لەسەر رۆژئاوا، کە لەلایەن ژنانی ئینتەرناسیۆنالیستی ئەوروپاوە نووسراون بە دیاری پێشکەشی شاندەکە کران.
ژ.ت