دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر ئاماری چالاکییەکانی کانوونی یەکەمیان بڵاوکردەوە
دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگار ئاماری چالاکییەکانیان لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، لە ٢٤ پارێزگای تورکیادا ١٥٩ شوێنی فاشیستەکانیان سوتاندووە.
دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگار ئاماری چالاکییەکانیان لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، لە ٢٤ پارێزگای تورکیادا ١٥٩ شوێنی فاشیستەکانیان سوتاندووە.
بەپێی راگەیاندراوی دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر، لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا لە شارەکانی ئیستەنبول، سامسون، ئیزمیر، کاستامۆنو، تەکیرداغ، ریزە، ئەنقەرە، ساکاریا، ئافیۆن، ئانتالیا، دەنیزلی، ئەسکیشەهیر، قۆنیا، بورسا، دوزجە، بوردور، موغڵا، مانیسا، عوسمانییە، بیلەچیک، قرق قلە، باڵکیسەر، کۆجالی و کوتاهییە چالاکییان ئەنجامداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو چالاکییانەدا ١٥٩ کارگە، عەمبار، کۆگا، ئۆتۆمبێل، کۆنتێنەر، ترافۆ، هێڵی گواستنەوەى غازی سروشتی، ئامێری (ATM)، بینا و شوێنی کاری فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپەیان سوتێنراون.
ژ.ت