دۆسیه‌ی ده‌نیز پۆیراز: سانجار ویستی به‌شداری بكات
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په میدحه‌ت سانجار له دانیشتنی دۆسیه‌ی شه‌هیدكردنی ده‌نیز پۆیرازدا قسه‌ی كرد و ویستی به‌شداری له دۆسیه‌كه‌دا بكات. سانجار باسی له‌وه‌كرد كه ده‌سه‌لات به‌رپرسه له‌و هێرشه.
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په میدحه‌ت سانجار له دانیشتنی دۆسیه‌ی شه‌هیدكردنی ده‌نیز پۆیرازدا قسه‌ی كرد و ویستی به‌شداری له دۆسیه‌كه‌دا بكات. سانجار باسی له‌وه‌كرد كه ده‌سه‌لات به‌رپرسه له‌و هێرشه.
دووه‌م دانیشتنی دۆسیه‌ی ده‌نیز پۆیراز كه تیادا ئۆنور گه‌نجه‌ر دادگایی ده‌كرێت له شه‌شه‌مین دادگای تاوانه قورسه‌كانی دادگای بایره‌قلی ئیزمیر به سێ كاتژمێر دواكه‌وتنه‌وه ده‌ستیپێكرد. هۆڵی دانیشتنه‌كه بچوك بوو بۆیه بڕیاردرا گه 100 كه‌س چاودێری دۆسیه‌كه بكه‌ن.
دایك و باوكی ده‌نیز پۆیراز، فه‌هیمه پۆیراز و عه‌بدوڵا پۆیراز و خوشك و براكانی، چه‌ندین پارێزه‌ر، نوێنه‌رانی رێكخراوه یاساییه‌كانه، سه‌رۆكه‌كانی سه‌ندیكانی پارێزه‌رانی ئامه‌د، مێردین، موش، ئیزمیر، نوێنه‌رانی سه‌ندیكانانی ئیسته‌نبوڵ، بورسا، ترابزۆن، شڕنه‌خ و یالۆڤا به‌شدارییان له دانیشتنه‌كه‌دا كرد. بكوژ ئۆنور گه‌نجه‌ریش هێنرایه هۆڵی دادگاوه.
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په میدحه‌ت سانجار ویستی ئه‌ویش قسه له دۆسیه‌كه‌دا بكات و وتی، "له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئێشه ئێشی ئێمه‌یه. توڕه‌یی توڕه‌یی ئێمه‌یه، دۆسیه‌كه دۆسیه‌ی ئێمه‌یه. بكوژه‌كه‌ش خۆی باس له‌وه‌ده‌كات كه ئامانجی ئه‌و هه‌ده‌په و باره‌گاكانی هه‌ده‌په بووه. ئه‌و هێرشه درێژه‌دان به هێرشه بۆ سه‌ر ملیۆنان ده‌نگده‌ر. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێمه ده‌كاته ئامانج و زمانی رق و قین بڵاوده‌كاته‌وه. مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه به‌شداری له دۆسیه‌كه‌دا بكه‌ین. ئه‌وه‌ش به‌رپرسیارێتی ئێمه‌یه به‌رامبه‌ر به وڵاته‌كه".
سه‌رۆكی دادگا باسی له‌وه‌كرد به هۆی ئه‌وه‌ی له دانیشتنه‌كانی دیكه‌دا دیمه‌نه‌كان له دیجیتاڵ میدیادا بڵاوكراونه‌ته‌وه داواكاری گشتیی كۆماریی ئیزمیر لێپرسینه‌وه‌ی ده‌ستپێكردووه. دادوه‌ر به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به دانیشتنه‌كه بكات هۆشداری دا و هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌شداربووان كرد.
دانیشتنه‌كه به داواكاری ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌شداری دۆسیه‌كه بكه‌ن درێژه‌ی هه‌یه.
هـ . ب