دەوڵەتی تورک ١٠٠ پەنابەری بۆ هەرێمە داگیرکراوەکان نارد

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سووریا ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک گروپێک پەنابەری سووریا لە دەروازەی سنووریی گرێسپییەوە ناردووەتە ناوچە داگیرکراوەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سووریا، دەوڵەتی تورک گروپێک پەنابەری سووریای لە دەروازەی گرێسپییەوە ناردووەتە ناوچە داگیرکراوەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

بەگوێرەی ڕێکخراوەکە، ئەو پەنابەرانە ژمارەیان نزیکەی ١٠٠ کەسە و بەسەر ناوچە داگیرکراوەکاندا دابەشکراون، ئەوەش لە چوارچێوەی پیلانی دەوڵەتی تورکە بۆ نیشتەجێکردنی پەنابەرانی سووریا لە ناوچە داگیرکراوەکان.

بەگوێرەی چاودێرانی دۆخی سووریا، دەوڵەتی تورک پیلانی هەیە بۆ نیشتەجێکردنی زیاتر لە یەک ملیۆن پەنابەری سووریا لە ناوچە داگیرکراوەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

ف.ق