دەوڵەتی تورک کە چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت لە مارسیلیا شەرمەزارکرا

کوردستانیان لە مارسیلیا بە پێشەنگایەتی تەجەشە ڕژانە نێو شەقامەکان و بەکارهێنانی چەکی کیمیاییان لەدژی گەریلاکانی ئازادی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەرمەزار کرد.

لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێر (تەجەشە)، بەکارهێنانی چەکی کیمیاییان لەدژی گەریلاکانی ئازادی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەرمەزار کرا.

لە چالاکیەکەدا بە دۆڤیز و پانکارت پشتگیری لە تێکۆشانی گەریلاکانی ئازادی کوردستانکرا و دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە چەکی کیمیایی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت شەرمەزارکرا.

بە بەردەوانی دروشمی دیکتاتۆر ئەردۆغان وترایەوە. ڕێپێوانەکە لە ناوەندی شار کۆتایی هات و بووە میتینگ. هەروەها لەبارەی دۆخی ئێستای کوردستان و تورکیا بڵاوکراوە دابەشکران.

چالاکیەکە بە دروشمی 'بژی بەرخۆدانی گەریلا' کۆتایی هات.

ف.ق