دەوڵەتی تورک لە شاری درانسی و ڕێنی فەرەنسا ئیدانە کرا

هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و هاوکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە ناوچەی درانسیی پاریسی پایتەختی فەرەنسا و شاری ڕێنی فەرەنسا ئیدانە کرا.

بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە ناوچەی درانسیی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا ڕێپێوانێک بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و خیانەتی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) ڕێکخرا. چالاکوانان وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردەوە و دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "شەهید نامرن" یان وتەوە.

هەروەها لە شاری ڕێنی فەرەنساش بۆ هەمان مەبەست رێپێوانێک رێکخرا کوردەکان لە ناوچەی ریپبلیکۆ کۆبوونەوە و بەرەو گۆڕەپانی شارەوانی بەڕێکەوتن.

لە سەرەتای ڕێپێوانەکەوە تا کۆتایی بروشوور و نامیلکە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشکران و واژۆیان بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لە لیستە قەدەغەکراوەکان کۆکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوی چالاکییەکەدا داوای تێکۆشانێکی تەواو کرا لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان.

ژ.ت