دیسان بەهۆی کێبڵەکانی کارەبای DEDAŞ ئاگر کەوتەوە

بەهۆی پریشکی کێبڵی کارەبای کۆمپانیای (دەداش) لە شاری مێردین ئاگر کەوتەوە.

ڕۆژی ٢٠ی حوزەیران ئاگر لە گوندەکانی ناوچەی چناری شاری ئامەد و ناوچەی شەمڕەخی مێردین کەوتەوە و بەو هۆیەوە ١٥ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا. کێبڵە کارەباییەکانی کۆمپانیای دابەشکردنی کۆمپانیانی (دەداش) کە تا ئێستا کێبڵە ڕزیوەکانی چاک نەکردووەتەوە، بووەتە هۆی ئاگر کەوتنەوەکان. دەداش قبووڵی ناکات کە ئاگرەکە بەهۆی کێبڵەکانی کارەباوە بووە. داواکاری گشتی لە ناوچەی  چنار لە ڕاپۆرتی سەرەتایی خۆیدا ڕایگەیاندووە، ئاگرەکە بەهۆی کێبڵی کارەباوە بووە. ژووری ئەندازیاریش لە ڕاپۆرتی سەرەتایی خۆیدا هەمان لێکۆڵینەوەی ڕاگەیاندووە.بەڵام دەداش جووتیارانی کردە ئامانج.

لە سەردەمێکدا کە دەداش ئینکاری ڕاستیەکان دەکات، ئەمجارە وێنە و ڤیدیۆی ئاگرەکەوتنەوەکەی لە ناوچەی ئیجار بڵاوکرایەوە. لەم وێنانەدا لە کێبڵی کارەباوە پریشک دروست دەبێت و دەبێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە. لە کاتژمێرەکانی شەودا لە ناوچەی زیناری مێردین، ئەو ساتانەی کە پریشک لە کێبڵی کارەباوە دەبێتە هۆی ئاگر کەوتنەوە لەلایەن هاوڵاتیانەوە تۆمار کراوە.